کۆچیدوایی هونەرمەند
plus4
پێش 8 مانگ

کەمێک بەر لەئێستا، هونەرمەندی ناسراوی میللیی شاری سلێمانی و کوردستان، (ڕەزا جولەکانی) کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی کۆچکردوو، ماوەی زیاتر لەساڵێکە نەخۆشبووەو بەپێی قسەی کەسوکارەکەی، تووشی نەخۆشیی ئیلتیهاباتی سییەکانی بووە، هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی.

ڕەزا جوولەکانی، لەساڵی 1964 لەگەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووەو لەساڵی 1978 ەوە له‌كاری هونه‌ری میللی به‌رده‌وامه‌.

جولەکانی یەکەم بەرهەمی بەشێوەی کاسێت بڵاوکردووەتەوەو بەکاریگەریی هونەرمەند حەسەن زیرەک دەستی بەگۆرانی وتن کردووەو وەک کەسە نزیکەکانی ئاماژەی بۆ دەکەن ئەم هونەرمەندەش هاوشێوەی زۆرێک لەهونەرمەندانی تری کوردستان، بەهه‌ژاری سه‌ری نایه‌وه‌.