plus4
پێش 8 مانگ
ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکمان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کوتلەیەکی نوێی سیاسیان پێکهێنا لەژێر ناوی ( کوتلەی چوارچێوەی تورکمانی ).
لەپەیاننامەیەکدا هۆکاری پێکهێنانی کوتلە نوێکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بەدەنگەوەهاتنی جەماوەری تورکمان لەناوچەکانی کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین و دیالە.
ئەو پەرلەمانتارانەی لەپێکهێنانی کوتلەکەدا بەشدارن بریتین لە ( موختار موسەوی، غەریب عەسکەر، مونتەها قەرەقوینلی، مەهدی تەقی و وەعد قەدوو شەبەکی ).
پێکهێنانی ئەم کوتلەیە دوای بەیاننامە توندەکەی غەریب عەسکەر دێت دژی بەرەی تورکمانی کە لەکۆبونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دانوستانەکانی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک، تەنها خۆیان بەشدارن و هاوبەشە سیاسییەکانی دیکەیان فەرامۆش کردووە.