مقتل شخص
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ساڵێک

ئەمشەو لەگەڕەکی بەدری شاری کەرکوک بەهۆی شەڕی دوو ماڵە دراوسێ لەسەر جۆگەی ئاوەڕۆی نێو کۆڵانەکەیان، کەسێک کوژرا.

 

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی تسعین تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەگەڕەکی بەدر لەسەر ئاوەڕۆی نێو کۆڵان، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو ماڵە دراوسێ رویداوە.

 

وتیشی، کەسێک لە لایەنێکی شەڕەکە پاڵێکی بە لایەنی دووەمەوە ناوە، بەهۆیەوە کەوتووەو گیانی لەدەستداوە.

 

ئەو سەرچاوەیە رونیکردەوە کە تۆمەتبارەکە خەڵکی بەغدایە و بەمیوانی لەماڵی خوشکەکەی بوە و دوای روداوەکەش هەڵاتووە.

 

ئاژانسی هەواڵی plus4 ئەوەی زانیوە کە قوربانییەکە ناوی ( بەرزان یوسف )ـــە و تەمەنی 51 ساڵە و پیشەی کاسب بوە.