plus4
پێش ٢ ساڵ
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: هیچ هەماهەنگیەك لەگەڵ لایەنی توركی سەبارەت بەئۆپراسیۆنەكانیان لەخاكی هەرێم نیە و ئیدانەشمان كردووە.
وتیشی، لەدوای دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكان بە كاتژمێرێك، وەزیری دەرەوەی توركیا پەیوەندی پێوەكردو رایگەیاند كە هێرشەكانیان نوێ نیە.
لەبارەی بونی پەكەكە لەخاكی هەرێم، وەزیری دەرەوە وتی: پەكەكە بەدرێژایی هێلی سەر سنورەكانی عێراق لەگەڵ ئێران و توركیا بڵاوبونەتەوە، لەگەڵ توركیا كەوتووینەتە گفتوگۆ و پێمان وایە توندوتیژی چارەسەر نیە.
فوئاد حسێن لەبارەی شنگالەوە وتی " شنگال ناوچەی ململانێی نێوان وەڵاتانی ئەقلمیە و جێگیربونی پەكەكە تێیدا مەترسیدارە، بەشێك لەچەكدارەكانی ئەو گروپە توركیەش، عێراقین و پەیوەندیان پێوەكردووە.