
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ساڵێک
موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: تەقینەوەکەی جەبەل بۆر بەهۆی بۆمبێکی زەمینی سەردەمی رژێمی پێشووی بەعس بوە.
وتیشی، تەقینەوەکە بوەتە هۆی گیان لەدەستدانی باوکێک و برینداربونی کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەی کە بەمەبەستی سەیران چوبونە ناوچەکە.
ئەو ئەفسەرەی پۆلیس داوای لەگەشتیاران کرد دووربکەونەوە لەو شوێنانەی لەسەردەمی رژێمی بەعسدا ناوچەی قەدەغەکراوبون بەهۆی مەترسی ئەو بۆمبانەی هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەن.