دادگای فیدرالی
plus4
پێش 8 مانگ


15ی  شوباتی ٢٠٢٤ دادگای فیدڕاڵی لە واشنتن بە فەرمی حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردەوە کە دەبێت لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا وەڵامی دادگا بداتەوە لەسەر ئەو سکاڵا یاسایـیانەی لە کەیسی ژمارە 1:24-cv-00278 ئاماژەیان پێکراوە، ئەگەرنا دادگا بڕیار لە دژی تۆمەتباران دەدات.

لە ئێستادا کەمتر لە دوو هەفتە ماوتەوە لە بەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەڵامی هەبێت بۆ ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراون لە دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا لە واشنتنی پایتەخت لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشوی هەرێمی کوردستان و چەندین بەرپرس و دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان و هەروەها کەسانی ئەمریکی.

 

سکاڵاکان سێ لایەن کردویانە  لەوانەش ڕێکخراوی (KURDISTAN VICTIMS FUND ) ،( مەکی ڕەڤەند )، (JOHN DOES 1-5000 ) .

 

سکاڵاکاران ژمارەیەکی  زۆرتۆمەتیان ئاڕاستەی تۆمەتباران کردوە، لەوانە بەرپرسیارێتی لە کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان بە دەستی داعش ، تۆمەتی ئەنجام دانی کاری نایاسایی و رفاندن و ئازار دانی کارمەندێکی دەزگای هەواڵگیری ئەمریکا لە کوردستان و پاشان کوشتنی ، تۆمەتی دروستکردنی دەرمانی ساختەو ساغ کردنەوەی لە بازاڕەکانی هەرێم بە براندو مارکەی ئەمەریکایی ، تۆمەتبارکرنی خانمێک لە بنەماڵەی بارزانی بە خاوەندارێتی ٢٦ کۆمپانیای جۆراوجۆرە و ١٤ هوتێل و ٦ کارگە و ٢٨٦ کافتریا و ٥٤٠ ئەپارتمان .