
plus4
پێش ساڵێک
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکردووە لەمانگی ئازاری داهاتوودا قۆناغی سێیەمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات کە ئاسانکارییەکی زۆر تێدا کراوە بۆ شۆفێران.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ ،یەکێک گرنگییەکانی ئەم قۆناغە بەستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانە بەیەکەوە، وەکو دادگاکان و باری کەسێتی و دادنوس و باج و هەردوو کۆمپانیای تایبەت و وشکانی .
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەرنامەو سستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل پێشخستنی زۆر باشی تێدا کراوەو ئەمەش دەبێتە کارئاسانییەکی زۆر بۆ شۆفێران و لەماوەیەکی کورتدا مامەڵەکانیان جێبەجێ دەکرێت.