گۆشتی سور
plus4
پێش ساڵێک

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ،، عەباس جەبر ئەلمالکی وەزیری کشتوگاڵی عێراق رێنماییدا بە هاوردەکرنی ئاژەڵ و مەڕۆماڵات لەدرەوەی وڵات بەمەبەستی سەربڕین و بەخێوکردن.

مەبەست لە بڕیارەکەی وەزیری کشتۆکاڵ هەرزانکردنی نرخی ئاژەڵ و گۆشتی سورە لەبازاڕەکاندا.

ماوەیەکە نرخی گۆشتی سور لەبازاڕەکانی عێراق رووی لەزیادبوون کردووە و نزیکبوەتەوە لە 25 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک.