ریبوار
پێش ٢ ساڵ

رێبوار بابکەیی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەدوای هێلکە بارانکردنی مەسرور بارزانی لەلەندەن لەفەیسبوکەکەی خۆی نوسیوێتی، ئەو ھێلکانە لەمریشکی کوردی نەبوون و لە دەواجنی ناحەزان و دوژمنانەوە ھێنرابوون!

 

دەشنوسێت، گەورەو سەرگردەکانتان بە درێژایی مێژوو تاکو ئێستەش بەچەک و خیانەت و پیلان و لەباوەشکردنی نەیاران نەیانتوانی لە گەورەیی ماڵی بارزان و پارتی کەم کەنەوەو لە لووتکە بیان ھێنە خوارێ!، چۆن بە ئێوەی بچووک و بە ھێلکەی دەواجنی دوژمنانەوە دەکرێت!؟

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت " ھێلکە ماوە بەسەرچووەکانتان تەنھا بۆ سەرکردە ماوە بەسەرچوەکانتان دەشێت،کە بێ کەلک و زیان بەخشن، نەک بۆ سەرکردەیەک کە حسابی سەرۆک دەولەتێکی بۆ دەکرێت و دەنگی نەک تەنھا میلەتەکەی بەتەنھا بەڵکو دەھان دەولەتیشی لەگەڵە."