وەزیری ناوخۆ
plus4
پێش 9 مانگ

 

 ئەمڕۆ شەممە ١٧ ی شوباتی  ٢٠٢٤عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق  له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌ كۆبونه‌وه‌ی چوارقۆڵی ( عێراق و ئوردن و سوریاو لوبنان ) له‌وڵاتی ئوردن رایگه‌یاند :  ڕێوشوێنه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان توند بون و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن ئه‌مساڵ رێوشوێنه‌كانیان زیاتر توند بكه‌ن به‌رامبه‌ریان. 

 

راشیگەیاند تاوانه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكن له‌ مه‌ترسیدارترین تاوانه‌كانی سنور به‌زاندن و پێویستیان به‌ هاوكارییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، به‌شداریكردنیشمان له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌شێكه‌ له‌م هاوكارییه‌