فەهمی بورهان
plus4
پێش 9 مانگ

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند:

🔸 رێککەوتن لەسەر ئەوەی کوردێک پارێزگاری کەرکوک بێت، لای من هەواڵی ساڵەو گیانی شەهیدان شاد ئەکات.

🔸 هێزێکیش بە گیانی نیشتمانیماندا ئەدات، کوردێک توانای ئەوەی هەبێت گیانی هاوبەشێتیی نێوان پێکهاتەکان بپارێزێت و بەگیانی سەردەم و دوور لەڕەگەزپەرستی دەرفەتی یەکسان بڕەخسێنێ.

🔸 هەنگاوی راست و تەندروست ئەوەیە ئەم دیدە هاوبەش و گیانی تەباییە بگوازرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی کوردستان و لەسایەیدا ژیانی هاووڵاتیان و شکۆی قەوارەکەمان بپارێزێت

🔸 کەرکوک بۆ کوردستان ببێتە دەروازەی چارەسەرو یەکێتی و پارتی و کۆی هێزە سیاسییه‌کان دەور لەیەک وەرەقەی کوردستانی بدەن و بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بەخەتی ئاڵتوونی لەو وەرەقەیەدا بنووسرێنەوە.

🔸 پێویستە کۆتایی بەم دۆخەش بێت کە جگە لە دووژمنان، کەس تێیدا براوە نییە.