
plus4
پێش ساڵێک
مەفرەزەکانی سەر بە بەشی بازگەو رێگاوبانەکانی دەرەوە کەسێکیان دەستگیرکردوە کە داواکراوە بەپێی مادەی 4ی تـــ.ــیــ.ــرۆر.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دەستگیرکردنەکە دوای چڕکردنەوەی هەوڵەکانی پشکینی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی دێنە نێو شاری کەرکوکەوە دێت و تـــ.ـــیــ.ــرۆریستەکەش لەلایەن بازگەی چیمەنی هاوبەشەوە دەستگیرکراوەو لە دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەواوەش داواکراوە.