PLUS4
پێش 9 مانگ
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی تشاد یەكێك لەوەڵاتەكانی ئەفریقیا، بڵاویكردەوە، گروپێكیان دەستگیركردووە هەوڵیانداوە كودەتا بكەن و حكومەتی وەڵاتەكە بڕوخێنن.
وەزیری راگەیاندنی ئەو وەڵاتە وتوێتی:" گروپەكە سەر بە بزوتنەوەی (m3m) و ویستوویانە لەرێگەی سیحرو جادوو كودەتا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش پەنایان بۆ سێ گەورەترین جادووباز بردووە."
ئاژانسی هەواڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، 80 ئەندامی ئەو بزوتنەوەیە كە ئەفسەرێك بەپلەی مولازم سەرپەرشتیان دەكات دەستگیركراون.