عێڕاق
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە باشوری شارۆچکەی داقوق دەستی پێکردوە بە بەشداری فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و عێراقی بۆ پاڵپشتی هێزەکانی پیادە بەردەوامی هەیە .سەرچاوەیەک لە سوپای عێراقی بە "plus4 "راگەیاند سەرەتای ئۆپراسیۆنەکە بە تۆپ بارانکردنی خەستی چەمی رۆخانەی داقوق دەستی پێکردوە ، تا ئێستا سێ حەشارگەی داعش کە لە نێو چەمەکە بون لە لایەن فڕۆکەکانەوە خاپورکراون ، وتیشی لە ئێستادا شەڕو پێکدادان لە نێوان سەربازانی سوپای عێراقی و چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی ئەلبوشەهاب بەردەوامە .

 

ئۆپراسیۆنەکە لە سنوری حەوت گوندی باشوری داقوق بەڕێودەچێت لە تۆڵەی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش کردیانە سەر گوندی دەگشمانە وکە بوە هۆی کوژرانی دوو هاوڵاتی '