مندالةكان
plus4
پێش ٢ ساڵ

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک باوکی ئەو پێنج منداڵەی دەستگیرکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی واسیتی فڕێدرابون.

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: باوکی منداڵەکان دەستگیرکرا، دوای وەرگرتنی بەڵێننامە، بەفەرمانی دادوەر منداڵەکان رادەستی کرانەوەو خرانە ژێر چاودێری پۆلیسی توندوتیژی خێزانیەوە.

 

وتیشی، باوکی منداڵەکە باسی لەوەکردووە کە منداڵەکانی لای ژنی یەکەمی بوەو ئەو فڕێیانی داوەتە سەر شەقام، ناوبراو ژنی دووەمی هێناوەو دوو منداڵی دیکەی لەژنی دووەمی هەیە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە پێنج منداڵ دۆزرانەوە کە لەلایەن باوکیانەوە فڕێ درابونە سەر شەقام و یەکێکیان بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە دەستێکی شکاوە.

 

دواتر لەسەر راسپاردەی فەرماندەی پۆلیسەوە برانە بازاڕو جلوبەرگیان بۆ کڕدرا کە تیمی plus4 روماڵی کرد.

- لینکی روماڵی کڕینی جلوبەرگ بۆ منداڵەکان: