پێش 11 مانگ
ئارەزوو جەبار کاندیدی دەرنەچوی پارتی:
بەداخەوە من دوو جار ئەندامی کۆنگرەی ١٣ و١٤ پارتی بوومە وە کادری پێشکەوتووی لقی ٣ م بۆ ماوەی ١٨ ساڵە بەردەوامم لە خەزمت کردن من پارتیکی عیار٢٤ بوومە کەچی ئێستا پارتی لە جیاتی پاداشت یاری بە ئێمە کرد ولقی سێ بە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی کاندیدانی گۆڕی وە بە ئارەزووی خۆی وەک نانی خێر بەخشیەوە ئەم کاندید ئەو کاندید تەنها بۆ ئەوەیە هەندی کاندید هەرشەیان کرد لەوی سەنگەرە ئەگوازنەوە وە لە ناو پارتی نامێنن بۆیە لقی سێ کەوتە هەلکە سەما بۆیان وبە پەلە دەنگی کۆ کردوە بۆ رازی کردنی دڵی ئەو کاندیدانە بوو بەڵام بەخشیانە کاندیدی تر.
کورد ئەڵی جام کە پڕ بوو لێ دەرشێت
ئیتر بێ دەنگ نابین.