پێش 11 مانگ
خالد شوانی سکاڵایی یاسایی تۆمارکرد
نوسینگەی رۆژنامەوانی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر هەواڵێکی پڕ لەتوومەت و بوختانی کەناڵی (کوردستان٢٤) و پێگە ئەلیکترۆنیەکانی سەر بەو کەناڵە کە بڵاوکراوەتەوە لەسەر د.خالد شوانی وەزیری داد و تیایدا کەناڵەکە بەڕێزیانی توومەتبار کردبوو بە پیلانگێڕی بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و کەمکردنەوەی کورسییەکی پارتی بۆ بەرژەوەندی لایەنێکی عەربی.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ د.خالد شوانی لە دادگا سکاڵای یاسایی لە دژی کەناڵی (کوردستان ٢٤) تۆمارکرد.
دەشڵێت: وێرای جەخت کردنەوەمان و باوەربوونی تەواومان بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن بەڵام ناکرێت ئەم دەزگایە وا بەئاسانی جورئەتی ئەوە بکەن بەندە تەخوین بکەن بەبێ بەڵگە لەپێناو مەرامی سیاسی.
بۆیە دەبێت لەبەرامبەر عەدالەتی دادگا ئامادەبن و چاوەڕوانی ئیجرائاتی یاساییبن لەبەرامبەریان.