مجلس محافظة كركوك
plus4
پێش 11 مانگ

رۆژنامەنوسێک زانیاری سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەخاتەڕوو

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

رۆژنامەنوس هێمن حەسیب لەنوسینێکدا زانیاری سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خستوەتەڕو و رایگەیاندووە، پەروین فاتیح، ژنە کاندیدی دەرچووی یەکێتی، وەك بە تەمەنترین ئەندام، سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك دەکات.

هاوکات لەبەر ئەوەی لایەنەکان ناگەنە بە ڕێککەوتن تا لە یەکەم دانیشتندا، سەرۆک و جێگری سەرۆک هەڵبژێرن، بۆیە دانیشتنەکە بە کراوەیی دەمێنتەوە و (پەروین فاتیح) دەبیتە سەرۆکی کاتی تا ئەو کاتەی سەرۆکی ئەنجومەن هەڵدەبژێردرێت.

وەکو تێبینییەک ئەوەشی خستوەتەڕوو ، کەلە بنەڕەتدا (راکان جبوری) بە تەمەنترین کاندیدی دەرچووە و لە دایکبووی 1963، بەڵام ڕاکان جبوری سوێندی یاسای ناخوات، تا بۆشایی لە پۆستی پارێزگار روو نەدات... بۆیە (پەروین فاتیح) وەک بە تەمەنترین ئەندام، ئەو ئەرکە ڕادەپەڕێنیت.