plus4
پێش 11 مانگ
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) له په‌یامێكدا رایگه‌یاند کوردستانیانی كه‌ركوكوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به درێژای دەیان ساڵ روبەڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی راگواستن و ، ئاوارەکردن و كوشتوبڕ بونه‌ته‌وه، رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقیش بەردەوام لەهەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا ناوچەکانتاندا بوە، ئه‌مڕۆ ئێوە له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دان، تاقیكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شوناس و پاراستنی ئه‌و ناسنامه كوردستانیه فره‌ڕەنگ و هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌و ناوچانه، كه جگه له كورد گەل و پێكهاته‌ی دیكه‌ش کە لەدێر زەمانەوە لەوێ نیشتەجێن و پێكه‌وه هاوبه‌شانه ده‌ژین .
راشیگەیاند چوون بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌شداریكردن له‌و پرۆسه گرنگه‌دا، به تایبه‌ت بۆ كورد ئه‌ركێكی ئاكاری و هۆشیارییەکی گرنگە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیرۆكی سته‌مكاریه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه هێشتا له سه‌ر بنه‌مای ناسیونالیستانه‌ی ئه‌ویتر كارده‌كات كه نه‌ته‌وه‌كان ده‌بێت سه‌رده‌ست و ژێر ده‌ست بن،