kamal
plus4
پێش ٢ ساڵ

کەماڵ کەرکوکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پارتی لە 19مین ساڵیادی ئازادکردنی کەرکوک بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: هاوپەیمانان پلانی دانابوو لە 15ی مانگ کەرکوک ئازادبکاتەوە، بەڵام پێشمەرگەو رێکخستنە نهێنیەکانی پارتی لە 10ی نیسانی 2003 کەرکوک و گشت قەزاو ناحیەکانیان رزگارکردەوە بەبێ هاوکاریی هیچ هێزێکی دەرەکی.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی هێرشی توند دەکاتە سەر یەکێتی و دەڵێت: بەهۆی ئەوانەوە شارەکە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە داگیرکراوەتەوە و هێزی نامۆ حوکمڕانیی دەکەن کە درێژەپێدەری عەقلیەتی بەعسن لەتەعریبکردن و گۆڕینی دیموگرافیا و سیمای شارەکە.