plus4
پێش ٢ ساڵ
هێزێكی ئەمنی زۆر لەسەنتەری شاری كەركوك بڵاوبونەتەوەو لەچەند شەقامێكیش بازگەی كاتی دانراوە.
عەمید كاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی كەركوك رایگەیاند: لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیانكردووە بەجێبەجێكردنی پلانێكی ئەمنی و هێزەكانیان لەشەقام و گەڕەك و رێگا سەرەكیەكانی كەركوك و قەزاوناحیەكان بڵاوكردووەتەوە.
هۆكارەكەشی بۆ ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە گەڕاندەوە كە چەند رۆژێكە كەركوكی كردووەتەوە وتی " رێوشوێنە ئەمنیەكان بۆ رێگریە لەرودانی هەر خەرقێكی ئەمنی كە داعش بیەوێت بە قۆستنەوەی خراپی كەشوهەوا دزەبكاتە نێو شارەكە.