تایلۆر
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر  بڵاویکردەوە کە ئەستێرەو خانمە گۆرانی بێژی ئەمریکی  تایلۆر سویفت ئاهەنگەکەی لە شاری ریۆدی جانیرۆی بەرازیلی دواخست بە هۆی بەرزبونەوی زۆری پلەی گەرما کە بۆتە هۆی مردنی یەکێک لە هەوادارانی شەوی رابردوو بەو گەرمایە.

 

سویفت لە پێگەی ئینستگرام  دوو سەعات پێش دەست پێکردنی ئاهەنگەکەی نوسیوێتی ، پاراستنی سەلامەتی و بەرژەوەندی هەواداران و هاوڕێ هونوەرمەندەکانم و تیمی کارەکەم بەپلەی یەکەم دێت  هەر بۆیە بڕیاری دواخستنی ئاهەنگەکەم داوە  .