plus4
پێش ٢ ساڵ
دادگای تاوانەكانی كەركوك سزای شەش مانگ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پێشوی كارەبای كەركوك و هه‌شت فه‌رمانبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه دەرگرد.
بەپێی نوسراوێكی دادگای تاوانەكانی كەركوك، یاڵچن مەهدی رەشید بەڕێوەبەری پێشوی كەركوك و هەشت فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیەكە بە شەش مانگ زیندانی سزادراون، لەگەڵ راگرتنی سزاكە.
دادگای بۆ دەركردنی بڕیارەكەش پشتی بە ماددەی 331 لەیاسای سزادانی عێراق بەستووە كە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات " هەر فەرمانبەرێك بەمەبەست كەمتەرخەم بێت لەئەركێك یاخود پیشەكەی بەمەبەستی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی كەسێك یاخود دەوڵەت به‌كاربهێنێت، بە زیندانی شەش مانگ یاخود بە بەپێبژاردن سزا دەدرێت."