robert card
plus4
پێش ٢ ساڵ

دەزگای هەواڵی رۆیتەرس بڵاوی کردەوە رۆژی شەممە ٢٨  ئۆکتۆبەری  ٢٠٢٣ پۆلیسی ویلایەتی مەین لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دۆزینەوەی لاشەی ئەو تاوانبارەی راگەیاند کە تێوەگلا بوو بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەک لە شاری لوویستن پاش ئەوەی رۆژی ٢٦ ئەم مانگە بە چەک هێرش دەکاتە سەر هۆڵیکی بلیاردو جێشتخانەیەک لە شارەکە وە لە ئەنجامدا ١٨ کەس دەکوژێت و ١٣ کەسی تر بریندار دەکات کە باری سیانیان زۆر خراپە.

 

پۆلیس ووتی کە تاوانبارەکە ناوی Robert Card رۆبەرت کاردە تەمەن ٤٠ ساڵەو ئەندامی یەدەگی هێزی ئەمریکایە ، پاش ئەوەی ٤٨ سەعات پۆلیس بە دوای دەگەڕا لاشەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنی گولەی پێوەیە ، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە تاوانبارەکە پاش کۆمەڵکوژیەکە خۆی کوشتوە، وە هەروەها توانراوە دەست بە سەر ئەو ئۆتۆمبێل و چەکانە  ( دوو چەکی ئۆتۆماتیکی و دەمانچەیەک ) بگیرێت  کە تاوانبارەکە بەکاری هێناوە بۆ کۆمەڵکوژیەکە لە جێیەکی دورە دەست کە بەکار دەهێنرێت بۆ کاری ریسایکلین .