
plus4
پێش ساڵێک
🔻لەسەر کورسی کەمئەندامی و بەچاوێکەوە هەواڵگری جیهانی شۆک کرد؛
🔻ناسنامەی پلانداڕێژەری هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، محمد دیاب ئیبراهیم مسرییە ناسراو به محه‌مه‌د ئه‌لزه‌یف (محمد الضیف ) فه‌رمانده‌یه‌كی باڵی سه‌ربازیی گرووپی حه‌ماسه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌ماس رایگه‌یاندووه، ئەو سەرکردە ته‌مه‌ن 60 ساڵە له مانگی پێنجی 2021 ده‌ستی به پلاندانان بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كردووه، ئه‌مه‌ش دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا كه تیایدا هه‌زار و 200 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له دوو هه‌زار و 700 كه‌سیش بریندار بوون.
🔻محه‌ممه‌د ئه‌لزه‌یف (محمد الضیف) كێیه؟
محه‌ممه‌د ئه‌لزه‌یف له ساڵی 1965 له باشووری كه‌رتی غه‌ززه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی له‌دایكبووه.
له سه‌رده‌می گه‌نجی و كاتێك خوێندكاری زانكۆ بووه، له گروپه ئیسلامییه‌كان نزیك بوەتەوە و بوەتە ئه‌ندامی ئیخوان موسلمین و دواتریش بوەتە ئه‌ندامی گروپی حه‌ماس و یه‌كێك له دیارترین چالاكانی مه‌یدانی ئه‌و گروپه‌یە.
ئه‌لزه‌یف كه له حه‌وت هه‌وڵی تیرۆركردنی ئیسرائیل رزگاری بووه، به ده‌گمه‌ن قسه ده‌كات و هه‌رگیز له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا دەرنەکەوتووە.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ئه‌و كاته‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی حه‌ماس پێش هێرشه‌كه رایگه‌یاند كه ناوبراو بڕیاره وتارێك پێشكه‌ش بكات، فه‌له‌ستینییه‌كان تێگه‌یشتن كه ده‌بێت شتێكی گرنگ رووبدات.
ئیسرائیل چه‌ندین جار هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حه‌ماسی داوه و دوایین هه‌وڵیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوینی ساڵی 2014 كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی هێرشی كرایه سه‌ر، به‌ڵام له هێرشه‌كه‌دا ته‌نها ژن و منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا و خۆی بریندار بوو، بۆیه ده‌وترێت له‌و كاته‌وه توانای رۆیشتنی له‌ده‌ستداوه و چاوێكیشی توانای بینینی نه‌ماوه.
ئه‌لزه‌یف تەنها 3 وێنەی بڵاوبوه‌ته‌وه، یه‌كێكیان ته‌مه‌نی له بیسته‌كاندایه، یه‌كێكیان نیقابی له‌سه‌ره و له وێنه‌كه‌ی دیكه‌شدا ته‌نها سێبه‌ره‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، ئەو هیچ كاتێك ته‌كنه‌لۆجیای دیجیتاڵی مۆدێرن وه‌ك مۆبایلی زیره‌ك به‌كارناهێنێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی، یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی له غه‌ززه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئیسرائیله‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ماڵی باوكی محه‌مه‌د ئه‌لزه‌یف بوە تیاییدا براكه‌ی و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوژراون.