نفط صادرات
PLUS4
پێش ساڵێک

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە، و دەڵێت، نەوتی كەركوك لەرێگەی تانكەرەوە فرۆشراوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەبڕەكەی بكات.

 

بەپێی ئامارەكە، مانگی ئاب 106 ملیۆن و 122 هەزارو 679 بەرمیل نەوت لەرێگەی كۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوە و داهاتەكەی 8 ملیار و 997 ملیۆن و 851 هەزار دۆلارە.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردووەتەوە كە تێكڕا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 84 دۆلار و 787 سەنت بوە.