plus4
پێش ساڵێک
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن تایبەت بە دۆخی کەرکوک رایگەیاند: بە وردی چاودێریی گرژییەکانی کەرکووک دەکەین؛ ئیدانەی ئەو تووندوتیژییە دەکەین کە روویدا. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی ئەو کەسانە دەکەین کە کوژراون".
وتیشی، واشنتن داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات لە رێگەی گفتوگۆ و کاراکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراقەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن.