PLUS4
پێش ساڵێک
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی گرژییەكانی كەركوك رایگەیاند: دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆیی عێراق ناكەین، دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە قسوری ناكەن و ئێمەش پاڵپشتی لە سەقامگیری ناوخۆیی ئەو وەڵاتە و هەوڵەكانی حكومەتەكەی دەكەین.
وتیشی، پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی وەڵاتانی دراوسێ كاری پێشینەی ئێرانە، لەهەر شوێن و كاتێك داوای هاوكاری ئێمە بكرێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان هەنگاومان ناوە.
وتەبێژەكەی ئێران جەختیكردەوە، عێراق خاوەن هێز و دەسەڵاتە بۆ دابینكردنی ئاسایش، ئەگەر داوای هاوكاریش بكات، ئێران ئامادەیە.