plus4
پێش ساڵێک
ئیوارەی دوێنێ هەینی پۆلیسی ئەمریاکا دەستگیر کردنی ترامپی راگەیاند بە تۆمەتتی زەوتکردن وپیلان گێڕی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ، پاش ئەوەی وەک هەر دەسگیراوێکی تری ناو زیندان هەڵس و کەوتی لە گەڵ کرا بە وەرگرتنی پەنجە مۆرو بەرزی باڵاو کێش و وەرگرتنی ژمارەی جینائی وپاشان وێنە گرتنی وەک تاوان بارێک کە ئەمش یەکەم روداوە لە مێژوی ئەمریکا ، بە گەرنتی ٢٠٠ هەزار دۆلار ئازاد کرا .
لە لایەکی ترەوە کوڕەکەی ترامپ توانیتی ئەم وێنەیەی باوکی بکاتە کەرەستەیەکی بازرگانی بۆ بانگەشە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ کۆکردنەوەی پوول بۆ دەستەی بەرگری پارێزەران لە کەیسەکەی باوکی لە بەردەم دادگا ، بە قسەی خۆی کە غەدری لێکراوە .
جۆبایدنش سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان لەسەر وێنەکەی ترامپ وەک تاوانبار بە گاڵتەجارییەوە ووتی پیاوێکی قۆزو نایابە .