PLUS4
پێش ساڵێک
بانكی ناوەندی عێراق چەند راسپاردەیەكی ئاراستەی هەموو بانكەكان كرد سەبارەت بەچەند رێنماییەكی نوێی پەیوەندیدار بەو كارتە زیرەكانەی لەپێشدا پارەی تێدا دەكرێت.
بەپێی نوسراوەكەی بانكی ناوەندی، لەمەودوا لەنێو عێراقدا دەتوانرێت لەرێگەی ئامێری ئەلیكترۆنی ئەی.تی.ئێم (ATM) رۆژانە بڕی دوو ملیۆن دینار رابكێشێت كە پێشتر خستووتەتە نێو كارتەكەتەوە.
لەمانگێكیشدا دەتوانیت كارتەكەت بە بڕی 10 ملیۆن دینار پڕبكەیتەوە.