
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، “ئەو سەربازە بە یاوەری سەربازێکی دیکە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان لەکاتی مەشقکردندا لە کۆنترۆڵ دەرچووە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، پاشان بە سەختی بریندار بووە.”
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ” پاش ئەوەی باپتیست گاوچۆ نەشتەرگەرییەکی فریاگوزاری لە نەخۆشخانەی هەولێر بۆ ئەنجامدەدرێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە، هاوەڵەکەی کە بە سەختی برینداربووە، لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی بەغداد چارەسەری بۆ دەکرێت”.