دادگای باڵا
plus4
پێش ساڵێک

به‌پێی دوو نووسراوی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوكی كردووه‌، هه‌روه‌ها نووسراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای كردووه‌، داوا هێزه‌كانیان له‌ سنووری كه‌ركوك ده‌كات، ناوه‌ڕۆكی بڕیاری 29ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی (لیژنه‌ی شئون شیمال)ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

پێشتریش هادی عامری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 ، داوای له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كرد، بڕیاری 29ی ساڵی 2012ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێبكه‌ن و گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی عه‌ره‌بی هاورده‌ نوێ نه‌كرێنه‌وه‌.

بڕیاری 29 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ساڵی 2012 ، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی شئونی شیمالی به‌عس، په‌یوه‌ست به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كات گرێبه‌سته‌كانیان بۆ نوێ‌ نه‌كرێته‌وه‌.