
PLUS4
پێش ساڵێک
بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، بنکەی پۆلیسی لەیلان لەبۆسەیەکدا هەوڵێکی بۆ بەقاچاخبردنی ژمارەیەک بیانی ئاشکراکرد کە لەهەولێرەوە هاتبونە کەرکوک و بەنیازبون بگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
پۆلیس دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانە لەنێو سێ ئۆتۆمبێلی فلاتدا شاردرابونەوە کە چیمەنتۆیان بارکردبوو، قاچاخچییەکەش دەستگیرکرا و بەماددەی 240ی یاسای سزادان و 39ی بیانی دەستگیرکراون و پۆلیسیش ئاماژە بەوەدەدات کە کارەکەیان دەچێتە خانەی " بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە "
ئەمە دووەم جارە پۆلیسی کەرکوک هەوڵی بەقاچاخبردنی هاوڵاتیان پوچەڵبکاتەوە