PLUS4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بۆ جاری دووەم بڕیاریدا راگرتنی ( شایەن عەلی ) لەزیندان درێژبکرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەدادگاوە دەستی plus4 کەوتووە، ئەمڕۆ شایەن عەلی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە ئامادەبوە و جیا لەوەی وتەی لێوەرگیراوە لەبارەی دۆسییەی لەخۆگرتنی منداڵەکەی، هاوکات بڕیاردرا تاوەکو 18 ی ئەم مانگە لەزیندان بمێنێتەوە.
رۆژی 23ی مانگى رابردوو لەلایەن دادگای کەرکوکەوە بڕیاردرا بە راگرتنی شایان عەلی دواتر گوازرایەوە زیندانی گرتن و گواستنەوە ( تەسفیرات ).