PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە شاری کەرکوک سەردانی كەسوكاری (مەهدی حەسەن)ی كرد، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن چەند کەسێکەوە بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئاسۆ مامەند جەختی لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی کردەوە، و رایگەیاند؛ تۆمەتباران هەر كەسێك بن، و لە هەر كوێیەك بن، دەبێت دەستگیر بكرێن و رادەستی دادگا بكرێن.
داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، پەلە بکەن لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، چونکە كەسانێکی لە یاسا دەرچوون، و ناكرێ لەسەر هیچ هێز و کەسێک هەژمار بكرێن، و دەبێت بە سزای خۆیان بگەن.
لەچەند رۆژی رابردوودا گەنجێكی دانیشتووی رەحمیاوای شاری كەركوك بەناوی ( مهدی حسن ) لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە تەقەی لێكرا و لەكاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئازادی گیانی لەدەستدا.. دوای روداوەكەشی كوسوكاری قوربانییەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوایان لەسەرۆكی یەكێتی كرد رێگە نەدات خوێنی كوڕەكەیان بەفیڕۆ بچێت و دەزگا ئەمنییەکان راسپێرێت بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە.