PLUS4
پێش ساڵێک
کەمێک پێش ئێستا خوێندکارێکی شەشی ئامادەیی دوای گەڕانەوەی لەتاقیکردنەوە گیانی لەدەستدا.
ناوی خوێندکارەکە (محەمەد فەتحی عەزاوی)یە دانشتووی گوندی کازمییەی قەزای حەویجەیە.
چیرۆکەکە:
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە، ئەمڕۆ ئەو خوێندکارە بەهۆی قورسی پرسیارەکانەوە، تاقیکردنەوەکەی دوواخستووە بۆ خولی دووەم و خێرا گەڕاوەتەوە تاوەکو دەستبکات بەخوێندنی وانەی داهاتوو بەڵام لەرێگا تووشی مامی و ئامۆزایەکی دەبێت کە ئۆتۆمبێلیان پێیە و لەگەڵ خۆیان سەری دەخەن تا بیگەیەننە ماڶەوە.
بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیان.. ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و دەکەوێتە کەناڵێکی ئاوی پڕۆژەی حەویجەوە، مامەکەی و ئامۆزاکەی رزگاریان دەبێت بەتەنها محەمەد دەخنکێت و گیان لەدەستدەدات.