پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ساڵێک

بەپێی رونکردنەوەکەی پۆلیسی کەرکوک، دوای شەڕە تەقەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەکی شۆرجە، بەفەرمانی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک هێزێکی هاوبەش لەنەهێشتنی تاوان پێکهێنرا و دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچون دەرکەوت، شەڕەکە لەنێوان دوو کەسی خاوەن پێشینەی تاوانکاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر رویداوە و بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربون کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی بێ تاوانە و ئەوەی دیکەش لایەنێکی شەڕەکە بوە.

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانرا تەقەکەرەکان دەستگیربکرێن و دەستبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکەیاندا و دانیان بەتاوانەکەشیاندا ناوە.