کاکە رەش سدێق
plus4
پێش ساڵێک

کاکەرەش سدیق ئەندامی پێشووی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرای دەکات، لەکاتی خۆیدا پارتی ( راکان جبوری ) کاندیدکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری کەرکوک و لەنێو ئەنجومەندا دەنگی پێدرا.

لەساڵی 2017 و دوای دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم لەپۆستەکەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، سەرۆک وەزیران " راکان جبوری " جێگری پارێزگاری راسپارد بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە.

یەکێتی بەردەوام پارتی تۆمەتباردەکات کە هۆکاری مانەوەی راکان جبوری بوە لەپۆستەکەی بەو پێیەی ئامادەنەبوە رێگە بە ئەندامانی ئەنجومەن پارێزگا بدات بگەڕێنەوە کەرکوک تاوەکو پارێزگارێکی کورد هەلبژێرن.

بەرپرسانی پارتیش نایشار ەوە کە ئەوان رێگە نادەن کاندیدی یەکێتی ببێتە پارێزگار.