plus4
پێش ساڵێک
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی کوتلەی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمان لەمیانی پێشوازیکردنی لەو هاوڵاتییە تورکمانانەی بۆ پیرۆزبایی کۆبونەوەتەوە وتی: لەهەموو بۆنەو یادێکی بەرەی تورکمانی ئامادەبومە بەڵام دوو ساڵە لەپۆستی سەرۆکی بەرە دوورکەوتوومەتەوە کەچی سەرۆک و ئەندامانی تەنفیزی تەلەفۆنێکیان بۆ نەکردووم و فەرامۆش کراوم.
وتیشی، تەمەنام دەکرد لەم دانیشتنەدا هەمومان کۆببوینایەتەوە و ئاشتتبونەوەمان رابگەیاندایە بەڵام بەداخەوە سەرۆکی ئێستای بەرەی تورکمانی رێگا بەوە نادات.
ساڵحی ئاماژە بەوەشدەدات کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زۆر گرنگ و چارەنوسسازە ئەگەر رێگەم پێ بدەن ئامادەم دەستبەرداری پەرلەمانتاری ببم و بۆ ئەنجومەنی پارێزگا خۆم بپاڵێۆم و سەرۆکایەتی کوتلەی تورکمانی بکەم.