
plus4
پێش ٢ ساڵ
لەنزیک گوندی چەڵتوکەی ناحیەی شوان دوو چەکداری نەناسراو لەسەر ماتۆرسکیلێک بینراون.
دوای ئەوەی ئاژەڵدارێک رایاندەگرێت و داوای ناسنامەیان لێ دەکات، تەقە دەکەوێتە نێوانیان.
لەژێر فشاری تەقەی ئاژەڵدارەکەدا ماتۆرەکە بەجێدەهێڵن و هەڵدێن.
لەئێستادا هێزە سەربازییەکان ئاگادارکراونەتەوەو گەڕان بەدوایاندا دەستیپێکردووە.