plus4
پێش ساڵێک
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆکایەتی (کرێملین) رایگەیاند : بەشێک لەو چەکدارانەی ڤاگنەر کە هەر لە سەرەتاوە ئامادە نەبون بەشداری هەڵمەتی یڤگێنی پریگۆژین بکەن، ئەگەری ئەوەیان دەبێت کە بچنە ڕیزەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا و گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بکەن، هیچ لێپێچینەوەیەکی یاساییش بەرامبەر بە سەربازانی ڤاگنەر ناگیرێتەبەر ، دوای ئەوەی سكاڵا یاساییەكانی دژی یڤگێنی پریگۆژین فەرماندەی ڤاگنەر هەڵدەوەشێتەوە، روسیا بەجێدەهێڵێت و دەچێتە بیلاڕوسیا.