دزینی تابلۆ
plus4
پێش ساڵێک

لەگەڕەکەکانی شاری کەرکوک دیاردەی دزینی تابلۆی ئۆتۆمبێل سەریهەڵداوە.

بەوتەی یەکێک لەو کەسانەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە و قسەی بۆ plus4 کردووە، لەکاتی نوێژی هەینی تابلۆی پێنج ئۆتۆمبێل دزراوە و یەکێکیان ئۆتۆمبێلی ئەو بوە لەگەڕەکی رەحیماوا.

وتیشی، لەبنکەی پۆلیسی رەحیماوا ژمارەیەک سکاڵا تۆمارکراوە لەسەر ئەو بابەتەو هێشتا رێوشوێنەکان هیچ ئەنجامێکی نەبوە.