پێش ساڵێک
ئەبێ رابگەینین کە لە لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێر و بە سەرپەرەستی عەبدوڵای ئازەربار هێرش کراوە سەر فێرگە و ئوردوگا و بە قەناسە تەقە لە پێشمەرگە کراوە.
بەداخێکی زۆرەوە تا ئێستا دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە زەحمەتکێشان بە ناوەکانی سامان ئیبراهیمی و هیوا سادقی گیانی لە دەستداوە.
لە دوێنێەوەو دوای راگەیاندنی کۆتایی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە لایەن ئێمەوە، دەستیان داوەتە هەموو جۆرە ئاژاوەیەک و عۆمەر ئیلخانیزادە لە ناوەراستی ئوردوگاوە هاواری دەکرد با خوێن برژێ. بۆیە زۆر هەوڵماندا کە ئەمە روو نەدا بەڵام ئەوان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان لە هیچ کردەوەیەک و جینایەتێک دەس ناپارێزن. بەرپرسایەتی شەهید کردنی ئەم دوو پێشمەرگە لە ئەستۆی عەبدوڵا مۆهتەدی و عۆمەر ئیلخانیزادە ودەستە راستەکەیان عەبدوڵا ئازەربار (عەبە سوورە).
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان