ئەمریکاو کوردستان
plus4
پێش ساڵێک

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دەینا سترۆڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنییەتی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا داوایانکرد پرۆسەی ریفۆڕم لەوەزارەتی پێشمەرگە خێراتر بکرێت چونکە ئەمریکا خواستی ئەوەیە کە هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی وتی، ئێمە ئامادەین کە پرۆسەکە خێراتر بکرێت و جەختیشی کردەوە کە نابێت ناکۆکی سیاسی کاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامی چاکسازییەکان. ئاماژەی بەوەشکرد پێویستە بە زووترین کات وەزیرێک بە وەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشان بکرێت تا لەلایەکەوە سەرپەرشتی وەزارەتەکە و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکات و لەلایەکی دیکەشەوە ئەو لێکتێگەیشتنە جێبەجێ بکات کە پێشتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ئیمزا کراوە.