دةشتى ئاغا
PLUS4
پێش ساڵێک

رەمەزان عوسمان بەرپرسی کۆمیتەی سەرگەڕانی یەکێتی رایگەیاند: کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لەسنوری گوندی پەڵکانە ( دەشتی ئاغا ) کەسایەتی ناوچەکە لەکاتی ئاودانی گەنمە شامی دەستگیرکرا.

 

وتیشی، دوای ئەوەی رادەستی بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان کراوە، پاش تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان ئازادکراوە.

 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، فشاری هێزە سەربازییەکان لەسەر جوتیارانی سەرگەڕان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کار بە نوسراوەکەی هادی عامری سەرۆکی مادەی 140 ناکرێت کە رەنگە هێشتا نەکەیشتبێتە کشتوکاڵی کەرکوک