plus4
پێش ساڵێک
پەرلەمانتار سباح شێخ حەبیب لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: تا دوایین سات مادەی 21ی تایبەت بە گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و لەگەڵ بڕگەی پاشەکەوت بەو شێوەیەی پارتی دەیویست و ئێمەش لەبەر بەژەوەندی گشتی واژۆمان لەسەرکرد، بەڵام لەدواییدا دەبینین هەردوو بابەتەکە دەرکراوە.
وتیشی، پرۆسەکەمان راگرت لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا قسەم کرد کە بۆچی دەرکراون، پێی وتم حەزناکەم تێپەربێت.. دواتریش کە ئاڵۆزی رویدا، فراکسیۆنە کوردییەکان کەس هەڵوێستی نەبوو لەکاتێکدا 63 پەرمانتاربوین، بەڵام پارێزگا هەبوو بە 6 پەرلەمانتارەوە دانیشتنەکەیان رادەگرت.