
PLUS4
پێش ٢ ساڵ
نوسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، دووکاندارانی بازاڕ میوەو سەوزە فرۆشانی ( خان خورما ) لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە گەیشتن بە چارەسەرێک کە جێی رەزامەندی هەموو لایەک بێت.
پێشتریش کە بڕیاربوو دووکاندارانی بازاڕەکە بە فشاری هێز دووربخرێنەوە، ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستوەردانی کردو رێگریکرد لە دەرکردنیان تا ئەوکاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەدۆزنەوە.