
plus4
پێش ساڵێک
لەرۆژی 18ی ئەم مانگەوە ئەو گەنجانەی ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە بەگرێبەست لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بە موچەی ( 500.000 ) بۆ بون بە (کارمەندی پۆلیس، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی) دەتوانن مامەڵە پێشکەش بکەن، پێویستە ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
- عێراقی بێت
- لە18ساڵ کەمتر نەبێت و 22 ساڵ زیاتر نەبێت.. واتا لەدایکبوی 1-7-2001 تا 1-7-2005.
-خاوەن رەوشت و نابانگی باش بێت.
-لەروی تەندروستییەوە کێشەی نەبێت و ئالودەبوی مادەی هۆشبەر نەبێت.
- بەتاوانی ناسیاسی و کەتنی پەیوەندیدار بەنامۆس و تیرۆر سزا نەدرابێت.
-بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی هەبێت.
لەرۆژی 18-6-2023 تا 20-6-2023 فۆڕمی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکات و بینێرێت بۆ ئەدرسی www.mol-jobs.iq
پێویستە ئارەزومەند کۆدی مامەڵەکەی هەڵبگرێت چونکە بەپێی کۆدەکە داوای لێدەکرێت رێکارەکانی دواتر تەواوبکات.
ئەم بەڵگەنامانەی پێویستە/
- بڕوانامەی قوتابخانە پەسەندکراو لەقوتابخانەکەی و پەروەردە.. ئەسڵی + 4 کۆپی
- کارتی نیشتیمانی خۆی و باوک و دایکی... ئەسڵی + 4 کۆپی
- بەڵگەنامەکانی باوک و دایکی.. ئەسڵی + 4 کۆپی
- کارتی نیشتەجێبون.. ئەسڵی + 4 کۆپی
- وێنە 10 دانە
- ئارەزومەند ئەگەر شەهیدی پلە یەکی هەبوو پشتگیرییەک لە دەزگای شەهیدانەوە دەکات.
- ئەو کەسانەی باوکیان ئەفسەرە یا ئەفسەری خانەنشینە بەڵگە پێشکەش دەکەن.