مردن بە برسێتی
plus4
پێش ساڵێک

پاش ئەوەی بول نشینغی ماکینزی کە شۆفێرێکی تەکسی بوو لە شارۆچکەی مالیندی لە ووڵتی کینیا لەباشووری خۆرهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا خۆی کردە بانگخواز و دەستی کرد بە بانگەشەی ئەوەی هەر کەسێک  بیەوێت بچێتەوە بەهەشتەوەو چاوی بە حەزرەتی عیسای مەسیح بکەوێت ئەوەپێویستە بە رۆژو بێت و هیچ نەخوات تا لە برسا دەمرێت.ئەمەش بووە هۆی ئەوەی تا ئێستا  زیاتر لە ٣٠٠ کەس پەیڕەوی قسەکانی بکەن وخؤیان برسی کەن تا مردن، لاشەکانشیان  لە یەکێک لە دارستانی شاکاهولا لەو شارۆچکەیە بدۆزرێتەوە .

کاربەدەستانی ئەو شارۆچکەیەش رایان گەیاند کە ماکینزی بانگخواز لە ١٤ ئایارەوە دەست بەسەرە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ دادگایی کردن بە تاوانی تیرۆر .