plus4
پێش ساڵێک
مستەفا قایتەوەنی...
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 هێشتا کفنی شەهیدان زەرد هەڵنەگەڕابوو، چلەی ئەنفالکراوانیش نەچوو بوو، ئەوکات خەڵکیش وەک ئێستا چاوکراوەوهۆشیار نەبوون، بەرەی کوردستانی هەرچی کوردی خائین وجاش و مەفرەزەخاسەو ڕەفیق حزبی و جاسوس و خوێن مژی ڕژێم هەبوو هەمووی بەجارێ(عفو)کرد، ئێژن (معاون جاش) ێک گلەی کردووە کەگوایە (مەغدورە)، پێشمەرگەیەکی کۆنیش پێی وتبوو: جەنابت زۆر مەغدووری لە هەشتاکانەوە من (تحیە)ت بۆ دەکەم!...
ڕاستە خەڵک ڕازی بوو بە (عفو) کردنیان، بەڵام نەمان وت لەسەر تێکۆشەران فەرز بکرێن بەپلەو پۆست و ئیمتیازی بەرز، لەناو ئەحزابی کوردیشدا خەڵک پارتیان بە حزبی دایک و ماڵێکی گەورە بۆ هەمووان دەزانی، بەداخەوە پارتی ئەزمونی دوای ڕاپەڕینی دووبارە کردەوە ئەم جارەیان هەرچی پاشەڕۆی ناو گۆڕان و یەکێتی و حزبەکانی ترە دەیهێنێ و بە بەرچاوی تێکۆشەرانی خۆیەوە ڕیزە لاندگرۆزەرو کۆشک و تەلارو سەندوقە دەمانچەو فەوج و لیوایان دەداتێ تێکۆشەرەکانی خۆیشی (بەڕەڵا) کردووە، جاران دەمان وت : هەرچی ئەندامی حزبی کوردیە پارتی بوونێک قەرزارن، بەڵام ئێستا هەرچی ( سۆرەی ….) ناو پارتیە، گۆڕان و یەکێتی بوونێک و شەڕەجنێوێ بەرانبەر پارتی قەرزارن، تاکو بەڵکو ئەوکات پارتی ڕێزیان لێ بگرێ و وەک ئەوانەی لەبڕەکەی ئەو بەرەوە هاتوون و دێن(معزز مكرم)، ناکرێ و نابێ تێکۆشەرانی پارتی لەدەرگای ئەوانە بوەستن!!..